کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: ئێران خوازیاری رێككەوتنە

.

10:00 AM - 07/02/2026

 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەنجامی گفتوگۆكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران ئاشكراكرد‌و وتی، ئێران خوازیاری رێككەوتنە‌و بڕیارە لەم هەفتەیەشدا گفتوگۆی زیاتر ئەنجام بدەین، هەروەك هۆشداریدا لە دەرئەنجامەكان ئەگەر رێككەوتنی ئەتۆمی نەكرێت.


ترەمپ  لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، گفتوگۆیەكی زۆر باشیان لەگەڵ ئێراندا هەبوو، و پێدەچێت تاران خوازیاری رێككەوتن بێت، بۆیە بڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێكی تر كۆببنەوە‌و گفتوگۆی زیاتر بكەن.  


وتیشی، رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، دەشمەوێت لە رێگەی رێككەوتنەوە ئەم كێشەیە چارەسەر بكەین.


رۆژی هەینی دوو خولی  دانوستانی ناراستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریكا لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەرێوەچوو ، عەباس عیراقچی ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانوستانەكاندا سەركردایەتی وەفدی وڵاتەكەی كرد و وەفدی ئەمریكیش بە سەرۆكایەتی ستیڤ ویتكۆف نوێنەری ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 


دوای كۆبوونەوەكان، عیراقچی وتی، لە كەشێكی زۆر ئەرێنیدا  گفتوگۆكانیان ئاڵوگۆڕ كرد و لایەنی بەرامبەریشیان لە بۆچوونەكانیان ئاگاداركردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوولا كۆك بوون لەسەر درێژەدان بە دانوستانەكان، بەڵام دواتر بڕیار لەسەر میكانیزم و كاتی دانوستانەكان دەدەن.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە