کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی تی بی ئای لقەكانی لە عێراق زیاد دەكات، لە چەند وڵاتێكیش لق دەكاتەوە

.

11:47 AM - 07/02/2026

بانكی بازرگانیی عێراقی TBIرایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ زیادكردنی لقەكانی بانكەكەیان و 70 لق لەناو عێراق دەكەنەوە و هەروەها پلانیان هەیە لە سێ وڵاتیشدا لق بكەنەوە.


بیلال حەمدانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕیوەبردنی بانكی تی بی ئای ئاشكرایكردووە، پلانێكیان داناوە بۆ زیادكردنی لقەكانیان، دەشڵێت، بەنیازن لە پێنج ساڵی داهاتوودا لقەكانیان بگەیێننە 70 لق لە سەرتاسەری عێراق.


سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕیوەبردنی بانكی تی بی ئای ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا بانكەكەیان كاردەكات بۆ كردنەوەی لقی نوێ لە سعودیە، ئیمارات و ئەمریكا. بەگوتەی سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕیوەبردنی بانكی تی بی ئای، خواست هەیە لقی دیكەش لە ئینگلتەرا و بەڕازیل بكەنەوە.


ئەم هەوڵانەی بانكی تی بی ئای لەكاتێكدایە، بانكەكە چەندین لقی لە هەرێمی كوردستان هەیە و بەشدارە لە پرۆسەی دابەشكردنیمووچە لەڕێگەی هەژماری من، بەڵام بەهۆی بوونی چەندین گرفت لەو بانكە، وەزارەتی دارایی چەندینجار ئاگاداركردنەوەی پێداوە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی، هەروەها هەزاران مووچەخۆر كە پێشتر لەڕێگەی ئەو بانكەوە مووچەكانیان وەردەگرت، ئێستا بانكەكەیان گۆڕیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە