.
04:27 PM - 16/01/2026
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/١/١٦ لەمزگەوتی بەختەوەری گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، وتاری ڕۆژی هەینی بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایی و گرژی و ئاڵۆزی لە مزگەوتەکەدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ بۆ کۆتایی هێنان بەئاڵۆزییەکان وتاربێژەکەیان گواستەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی، (هەڤاڵ فارس مەولود) پیشەی ئەندازیارە و خۆبەخشانە وتاربێژی (مزگەوتی بەختەوەری)ە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ناوبراو لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا هەندێک دەستەواژەی نەشیاوی بەرامبەر بە کوردانی ڕۆژئاوا بەکارهێناوە و ئەمەش بۆتەهۆی ناڕەزایی لای نوێژ خوێنانی ئەو مزگەوتە.
لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری ناوبراو بەماددەی (٢٤٠) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
عقيد کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم
٢٠٢٦/١/١٦
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە