کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆم باراك: ئەمریكا كار دەكات بۆ رێگریكردن لە پەرەسەندنی گرژییەكان

.

11:13 AM - 16/01/2026

تۆم باراك ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی سوریا ‌و هێرشەكانی حەلەب بڵاوكردەوە. 

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سوریا دەڵێت، شەو و ڕۆژمان خستۆتە سەریەك بۆ هێوركردنەوەی دۆخی سوریا.

تۆم باراك، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی سوریا ‌و هێرشەكانی حەلەب بڵاوكردەوە ‌و تیایدا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنەكانی سوریا بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ.

ئاماژەی بەوەشداوە، شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەریەك  بۆ ئەوەی دۆخی ئێستای سوریا هێوربكەنەوە.

وتیشی، ئامانجیان رێگریكردنە لەهەر گرژییەك و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ بەتایبەت یەكگرتنەوەی ‌هێزەكانی سەر بەحكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە