کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە

.

10:27 AM - 19/12/2025

داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە . 

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتە، لە رۆژی 13ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ تاوەكو 19ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، بڕی 15 ملیار و 58 ملیۆن و 500 هەزار و 235 دیناری عیراقی بووە.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، 94%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و 6%ی بەشێوەی چەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە