کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا كۆمەڵێك پەنابەری كورد ناچاری گەڕانەوە دەكات

.

07:05 PM - 19/12/2025

لەسەر بنەمای ڕێككەوتنێكی نێوان عیراق و بەریتانیا، ژمارەیەك پەنابەری كورد لە لەندەن دەستبەسەركراون.

لەم بارەیەوە پەنابەرەكان لە نووسراوێكدا نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بەو فشارانەی حوكمەتی بەریتانیا دەیخاتە سەریان، بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی گەڕانەوەی خۆویستانە.

لە نووسراوەكەدا رایانگەیاندوەە، ئێستا دەستبەسەركراون، و رووبەڕووی مەترسیی دیپۆرتكردنەوەی زۆرەملێ دەبنەوە بۆ عیراق. ئەمەش لە ئەنجامی رێككەوتنێكە كە لە نێوان حكومەتی بەریتانیا و عێراقدا كراوە. ئاشكرایانكرد، لە كاتی دەستبەسەركردندا فشارێكی توند دەخرێتە سەریان بۆ ئیمزاكردنی بەڵگەنامەی گەڕانەوەی خۆویستانە، بەڵام ئەم گەڕانەوەیە خۆویستانە نییە و دیپۆرتكردنەوەیەكی زۆرەملێیە كە لەژێر ترس و هەڕەشەی دەستبەسەركردنیان بۆ ماوەیەكی نادیار ئەنجامدەدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە