.
11:03 PM - 18/12/2025
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڵگە ڤیدیۆیی تۆمەتباری شكاندن و شێواندنی گۆڕی كریستیانەكانی كۆیەی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی یاریدەدەرێتی ئاسایشی كۆیە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوونیان كرد لەسەر ڕووداوی شكاندن و شێواندنی گۆڕی كریستیانەكانی كۆیە.
دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان، دەركەوت لەڕۆژی 2ی 12ی 2025 تۆمەتبار (حسین ساڵح مستەفا) لەبازگەی تۆبزاواوە بە ماتۆرسكیل هاتووەتە قەزای كۆیە و لەكامێراكانی چاودێرییەوە تۆمەتبار دەركەوتووە و پرسیاری شوێنی گۆڕستانی مەسیحییەكان دەكات. لەهەمان كاتدا دەركەوت تۆمەتباری ناوبراو هەمان ئەو كەسەیە كە گۆڕی كریستیانەكانی شەقڵاوەی شێواندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە