کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماكرۆن: دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین بەسوودە

.

10:30 AM - 19/12/2025

دوای ئەوەی یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بە پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا بە 90 ملیار یۆرۆ، سەرۆكی فەرەنسا داوایكرد، رێگەچارەیەك بدۆزرێتەوە بۆ دەستپیكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ روسیا لە هەفتەكانی داهاتوودا.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا، بۆ ئەوروپییەكان بەسوود و پێویستە.

ماكرۆن تەئكیدی لەوەشكردەوە، دەبێت لە هەفتەكانی داهاتوودا ڕێگەی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێكی گشتگیر و روون و ئاشكرا لەگەڵ مۆسكۆ. 

قسەكانی سەرۆكی فەرەنسا دوای ئەوە دێت یەكێتیی ئەوروپا بڕیارێكی نوێی بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا دەركرد كە بریتی بوو لە تەرخانكردنی 90 ملیار یۆرۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە