کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکوک بە کوژراوی دۆزرایەوە

.

05:01 PM - 19/12/2025

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک بەپلەی عەقید، لەلای ماڵەکەی خۆی هێرشکرایە سەری و کوژرا، هاوکات دوای چەند سەعاتێک لە کوژرانی ئەو ئەفسەرە تەرمی کەسێکی دیکە لەناو ئۆتۆمبێلکدا لەنزیک ناحیەی تازەی باشوری کەرکوک دۆزرایەوە، کە گومان دەکرێت تەرمی بکوژی ئەفسەرە کوژراوەکەی پۆلیسی کەرکوک بێت.


هاوکات ،دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس دەچنە شوێنی ڕوداوەکە، دەرەکەوێت کە تەرمەکە شوێنەواری فیشەکی پێوەیە.


هەر بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە کە ئەو تۆتۆمبێلەی تەرمەکەی تیا دۆزراوەتەوە، هەمان ئەو ئۆتۆمبێلەیە کە تاوانی کوشتنی عەقید زەید عادل بەڕێوەبەری پێشوی بنکەی پۆلیسی عەرەفەی پێ ئەنجامدراوە و ئەو کەسەی تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە، هەمان ئەو کەسەیە کە ئەفسەرەکەی کوشتوەو دواتر لەنزیک ناحیەی تازە هەر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا خۆشی کوشتوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە