.
08:37 PM - 18/12/2025
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێككەوتنێكی بۆ دابینكردنی غازی سروشتی بۆ میسر لەگەڵ حكومەتی قاهیرە پەسەند كردووە، كە بە گەورەترین ڕێككەوتن دادەنرێت لە مێژووی ئیسرائیلدا.
نەتەنیاهۆ لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، گەورەترین گرێبەستی غازی لە مێژووی ئیسرائیل پەسەند كرد، بەهای گرێبەستەكە 112 ملیار شیكڵ (34 ملیار دۆلار)ە، لەو بڕە پارەیە 58 ملیار شیكل (18 ملیار دۆلار)ی دەچێتە گەنجینەی ئیسرائیلەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێككەوتنەكە لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریكی، بە هاوكاری لەگەڵ هاوبەشە ئیسرائیلییەكان، غاز بۆ میسر دابین دەكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئیسرائیل و میسر لە ساڵی 1979 ڕێككەوتنێكی مێژوویی ئاشتییان ئیمزا كرد، بەڵام نزیكەی 10 ساڵە سەركردەكانی هەردوو وڵات بە ئاشكرا كۆنەبوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە