.
08:53 PM - 15/12/2025
لەماوەیەکی نزیکدا پرۆسەی خوێندن لەقەزای چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەریی تیمەکانی ئەندازیاری و ژمێریاری و خزمەتگوزاری سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵیان کرد، لە سەردانەکانیدا زیانەکان هەڵسەنگێندران و پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دابینکران و هەروەها یەکەم بڕە پارەی پێویست گەیەندرا کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە تەرخانکراوە بۆ نوێکردنەوەی ئەو قوتابخانە و خوێندنگەیانەی زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژە بەوەشدەکات، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتیی کرد وەک وەفا و رێزێک بۆ قوربانیدان و گیانبەختکردن و سەرفرازیی هەمیشەیی بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان لەبەردەم قوتابخانەی ناوبراو ڕۆژی 17ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
پەروەردەی سلێمانی ئەوەشدەڵێت، بە زووترین کات خوێندن لەو قوتابخانانەی چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە کە بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەشتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە