.
06:57 PM - 15/12/2025
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و جەند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، كۆبووەنەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی،سەرۆك وەزیرانی عیراق بەرێوەچوو، لەكۆبونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لیژنەیەكی بۆ پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتی هەرێم راسپارد.
هاوكات سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، راپۆرتی یەكخستنی پێوەرەكانی مووچە بۆسەرجەم فەرمانبەران نوێبكاتەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، بڕی تەرخانكراو بۆسەرپەرشتیكردن و چاودێریكردنی پڕۆژە نوێیەكان كەمبكرێتەوە و هاوكات پێداچوونەوەش بە فۆڕمی خۆراكیدا بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە