.
09:06 AM - 15/12/2025
ئهمڕۆ دوشەممە سەرمایەكی بههێز ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات بەشێوەیهك، پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دادەبەزن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی ئاشكرایكردوه، لەئێوارەی دووشەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باراناوی لەسیبیریاوه ڕوو لەوڵاتانی ناوچەكەو هەرێمو عیراق دەكات.
وتیشی، "بەهۆی ئەم بارستە هەوایە ساردەوە ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبارێتو لەهەندێك شوێن هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت".
ئهوهشی ڕوونكردهوه، "لەم ماوەیەدا بەتایبەت لەكاتەكانی شەواندا پلەکانی گەرما ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکەن بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان دەگاتە خوار سفری سیلیزی و شەپۆلەكەش تاوهكو ڕۆژی هەینی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە