.
12:17 PM - 15/12/2025
* دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەنجومەنی باڵای دادوەری كاتی شایستە دەستوورییەكان و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەكان و پێكهێنانی حكومەتی بڵاوكردەوە، ئەو پلانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویكردەووەتەوە، بەپێی ماددە دەستوورییە كارپێكراوەكان، ماوەی دەستووری بۆ قۆناغە راگوزەرییەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق دیاریكردووە. بەپێی پلانەكەی دادگای دادوەری، هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو جێگرەكەی لە 15 رۆژدا، لە وادەی پەسەندكردنی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامدەدرێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆماریش، بەپێی دەستوور، لە 30 رۆژدا لە دوای یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانەوە و دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی ئەنجامدەدرێت.
دەستبەكاربوونی سەرۆك وەزیرانیش، لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمارەوە و لە 15 رۆژدا ئەنجامدەدرێت. هاوكات هەر بەپێی دەستوور پێكهێنانی كابینەی حكومەتی نوێ، لە دوای دەستبەكاربوونی سەرۆك وەزیرانەوە لە 30 رۆژدا ئەنجامدەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە