کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەریەك لەمحەمەد شیاع سودانی و نوری مالیكی، لە كێبڕكێدان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیران

.

02:02 PM - 15/12/2025

پاش ئەوەی دادگای فیدراڵیی، ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی پەسەندكرد، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەكاریی دەكات لە چەند سەعاتی داهاتوودا كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیر یەكلابكاتەوە

.
بەپێی راگەیەندراوەكانی رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت، هەریەك لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالكی، لە كێبڕكێدان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیران، چەند ناوێكی تریش وەك كاندیدی تارمایی پێشنیازكراون.
ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا ناكۆكییەكان لەناو هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بەردەوامە،سەبارەت بە دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیری نوێی عیراق،

هەروەها فشارە دەرەكییەكانی لەبەرچاوگرتووە، بەتایبەتی ئەمریكا، نایانەوێت سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لە گرووپە چەكدارەكانەوە نزیك بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە