.
10:25 AM - 15/12/2025
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە لە لافاوەکەی هەفتەی رابردوودا مۆڵەتی شۆفێری، ساڵانەی ئۆتۆمبێل و ژمارەی ئۆتۆمبێلیان ونبووە لە ئەمرۆوە دەتوانن سەردانی دادوەری یەکەمی بەرایی چەمچەماڵ بکەن.
لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵدا هاتووە، "ئەو هاوڵاتییانەی شاری چەمچەماڵ و دەوروبەری کە ژمارەی ئۆتۆمبیل یان ساڵانەی ئۆتۆمبیل یان مۆڵەتی شۆفێرییان بەهۆی لافاوەکەوە ونکردووە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی دادوەری یەکەمی بەرایی چەمچەماڵ بکەن لە دادگای چەمچەماڵ بۆ ئەوەی نووسراویان بۆ بکەن بۆ دەرهێنانەوەی ئەو بەڵگەنامانەی کە ونیانکردووە".
داوایشیکرد، دەبێت ئەو هاوڵاتییانەی کە بەڵگەنامەی ونکردووە لەلای عەریزەنوسەکان داواکاری بنوسیت پاشان سەردانی دادگا بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە