.
10:08 AM - 15/12/2025
پاش پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەکاریی دەکات لە چەند سەعاتی داهاتوودا کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیر یەكلابكاتەوە.
رۆژنامەی شەرقولئەلئەوسەت لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاویکردەوە "هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیر، چەند ناوێکی تریش وەک کاندیدی تارمایی پێشنیازكراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " چوارچێوەی هەماهەنگی فشارە دەرەکییەکانی لەبەرچاوگرتووە، بەتایبەتی ئەمەریکا، نایانەوێت سەرۆک وەزیری داهاتوو لە گرووپە چەکدارەکانەوە نزیک بێت".
بەپێی ئەو سەرچاوەیە"تاکو ئێستا ناکۆکییەکان لەناو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هێشتا بەردەوامە سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیری نوێی عیراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە