کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی:كارتی نیشتمانی ببێتە تاكە بەڵگەنامە بۆ مامەڵەكردنی هاووڵاتیان

.

02:10 PM - 15/12/2025

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بڕیاریداوە پرۆژەی یەكگرتنی كارتی نیشتمانی و كارتی نیشتەجێبوون خێرابكرێت، بۆ ئەوەی  كارتی نیشتمانی ببێتە تاكە بەڵگەنامە بۆ مامەڵەكردنی هاووڵاتیان، لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەسەر پڕۆژەی كارتی نیشتمانی و یەكسختنی لەگەڵ كارتی نیشتەجێبوون ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە راسپاردەكانی پڕۆژەكە كراوە، كە بریتییە لە پشتبەستن بە كارتی نیشتمانی لە تەواوی مامەڵەكاندا، بۆ بەڕێوەبردنی زانیارییە كەسییەكانی هاووڵاتیان و زیادكردنی زانیارییەكانی كارتی نیشتەجێبوون بۆ كارتی نیشتیمانی، بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە بەكارهێنانی كارتی نیشتەجێبوون.

لە راگەیەندراوەكەدا باسلەوەشكراوە، سودانی فەرمانیكردووە، پەلەبكرێت لە تەواوكردنی پڕۆژەكە بۆ ئەوەی  كارتی نیشتیمانی ببێتە تاكە بەڵگەنامە بۆ مامەڵەكردنی هاووڵاتیان، بە مەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە