.
11:40 AM - 05/11/2025
بڕیارە ئەمڕۆ پەردە لەسەر گەورەترین پەیکەری مام جەلال لە دەروازەی شاری کەرکووک لاببرێت.
وەك وەفایەك بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك مام جەلال، بڕیارە سەعات 4:00ی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی ئاسۆ مامەند لێپرسراوی کەرکوک-سەلاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەکی زۆر لەکەسایەتی حزبی و حکومی و کەرکوکییەکان لەپارکی سەرۆک مام جەلال کە دەکەوێتە دەروازەی کەرکوک پەردە لەسەر پەیکەرەکە لاببرێت.
پەیکەرساز سامان ئەبوبەکر لەبارەی پەیكەرەكەوە وتی، پەیکەرەکە پێکدێت لە مێچەرێکی ئاسن و بە مەڕ مەڕ رووپۆشکراوە و دریژییەکەی 6 مەترە، هاوکات ماوەی دروستکردنەکەی 5 مانگی خایاندووە و لەسەر بناغەکەی بەشێوەی نەخشی بارز چەندین شوێنی بەناوبانگی کەرکوکی تێدا نەخشێنراوە، لەوانە (منارەی داقوق-قشڵە- قەڵای کەرکوک و کتێبخانەی گشتی) .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە