.
05:21 PM - 04/11/2025
سبەینێ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی کەرنەڤاڵی جەماوەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری خانەقین بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی یەکێتی تێیدا پەیامێک پێشکەش دەکات.
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوا نیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە کەرنەڤاڵی جەماوەری و ناساندنی کاندیدانی لیستی (٢٢٢) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی دیالە- خانەقین بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەعات (٤) وتارێک پێشکەش دەکات.
دەشڵێت، كەرنەڤاڵەكە ڕۆژی چوارشەممە ٥-١١-٢٠٢٥،لە هۆڵی وەرزشی خانەقین، بەرامبەر بینای قائیمقامییەت بەرێوەدەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە