کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆن: ئامادەین بۆ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردن

.

10:52 AM - 05/11/2025

 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی‌ عیراق رایگەیاند، سەرجەم رێكارەكانی پەیوەست بە پڕۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەپێی ئەو كاتەی دیاریكراوە تەواوكردووە.

 

لەوبارەیەوە نیبراس ئەبو سودە یاریدەدەری وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی‌ عیراق لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، كۆمیسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردن و كامێرای چاودێری و هەموو ماددەیەكی هەستیار و ناهەستیاری پێویستیش بۆ ناوەندەكانی دەنگدان دابین دەكات.

 

باسی لەوەشكرد، تائێستا كۆمیسیۆن زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار كارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی دابەشكردووە، و پرۆسەی دابەشكردنەكەش تا رۆژی دەنگدانی‌ گشتی‌ بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمیسیۆن ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتی مۆبایلی خستۆتەگەڕ كە لەڕێگەیەوە دەنگدەران دەتوانن دۆخی كارتی دەنگدەرانی بایۆمەتری و شوێنی ناوەندی دەنگدانی دیاریكراوی خۆیان بزانن. 


هاوكات راشیگەیاند، هەر بنكەیەكی دەنگدان بە دوو كامێرای چەسپاو دوور لە شوێنی‌ دەنگدان چاودێری‌ دەكرێت، هەر ناوەندێكی دەنگدانیش بە چوار كامێرا چاودێری‌ دەكرێت بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دڵنیابوون لە شەفافییەتەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە