.
10:02 AM - 05/11/2025
ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 20 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە سێ هەزار و 952 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا،، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نرخی نەوتی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 0.71% دابەزی و گەیشتە 60.13 دۆلار.
هاوكات نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 3952 دۆلارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 800 هەزار دینار و زێڕی عەیار 18 بە 685 هەزار دینارە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە