.
11:34 AM - 05/11/2025
دەستەی کەشناسیی عیراق ئاشکرایکرد، لە 1 بۆ 4ی تشرینی دووەمی 2025، 114 بوومەلەرزە روویانداوە.
دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عیراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 1 بۆ 4ی تشرینی دووەمی 2025، 114 بوومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق روویانداوە و گوڕەکانیان لەنێوان 1 بۆ 4.6 پلەی رێختەردا بوو، هەروەها زۆربەیان پاشلەرزەبوون و هیچ زیانێکیان نەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بوومەلەرزەی لە سنووری خانەقین و نزیک سنووری عیراق-ئێران روویدا لەسەر قڵیشی خانەقین-بەدرە-مەندەلی بووە، پاش هەر بوومەلەرزەیەک روودەدات و سروشتییە، تاوەکو گەڕانەوەی توێکڵی زەوی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی روودانی پاشلەرزە لەو ناوچانە بەردەوامدەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە