کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەشدەكرێت

.

09:07 AM - 05/11/2025

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2025، دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تشرینی یەکەمی (10) هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، رۆژی سێشەممە، ٤ی تشرینی دووەم، گوژمەی هاوکارییەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمڕۆ چوارشەممەش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) دەستی بە رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان کردووە بۆ ئامادەکردنی لیستەکان.

 

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەم مانگەدا زیاتر لە 97٪ی ئەفسەران، پلەداران و پێشمەرگەکان لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ەوە هاوکارییەکە وەردەگرن، ئەو رێژەیەی کە ماوەتەوە لە رێگەی سیستمی بانکییەوە پارەکەیان پێدەگات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە