کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵچوون و زمانی جەستەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی

.

08:51 PM - 03/11/2025

هەڵچوون و زمانی جەستەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی
ڕێبوار ستار
ئەوەی بیستم و بینیم، لەوتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا بۆ حزبەكەی و لە باسی هەندێ پرسدا ئەوانەی ویستی و ووتی سەمەرە بوو، چونكە شتگەلێكی باسدەكرد لەفەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە، باسی ئازادی دەكرد و یەكێتی تۆمەتبار دەكرد كە ئازادی پێشێل دەكات، ئەوبیری چۆتەوە كەحزبەكەی ئەوان و سیاسەتی حزبەكەی ئەوە كە دەستی ناوەتە بینی ئازادی لەو سنوورانەی ئەوان باڵادەستن، لە رێگەی گرتنی دەیان رۆژنامەنووسی بێتاوان لەسەر وتارێك یان كەسێك لەئەكاونتەكەی خۆی رەخنەیەكی گرتبێت ، دیسان ئەو بیری چووە كەحزبەكەی ئەوبوو لەدهۆك، بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامیان سووتاند، بیریشی چۆتە هەر لەسنوورەكەی ئەواندا بوو بێ ڕێزی بەمامۆستایان كرا و لێیان درا ، ئەو ئەوەشی بیرچووەوە كە تازەترینیانە لەكاتی بانگەشەیدا بۆ حزبەكەی هەڵدەكوتنە سەر گەنجێك و لێی دەدەن ، ئەمە چیە تەنها لەبەرئەوەی بانگەشە بۆحزبەكەی خۆی دەكات و لۆگۆی حزبەكەی خۆی پێیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
ئەمانە ئازادییەكەی لای ئەوانە، بەس لەئازادی دەكەن ئەمە لەلایەك لەلایەكی ترەوە كە لەوە زۆر سەیرتربوو كەلاف و گەزافی حكومڕانی و شێوازی حكومرانی دەكرد كەتەنها ئەوان ئەتوانن حكومڕانی كوردستان بكەن.
سەیرەكە ئەوەبوو كەبیری چۆتەوە كە دەیان ساڵە ئەم خەڵكی كوردستانە بەدەست حوكمڕانیەكی تاكڕەوانەی خۆسەپێنی قۆرخكارەوە دەناڵێنێت، ئەو ئەوەی بیرچووە كەبەهۆی ئەو حوكومڕانیە ناشەفاف و نادادپەروەرەی ئەوانەوە چ جیاكارییەك لەشارەكاندا دەكرێت، ئەو ئەوەشی بیرچووە کەهەمووشت لەبەرژەوەندی تەسكی حزبی وخۆیاندایە و بیری چۆتەوە ژیان و گوزەرانی خەڵك چۆنە مووچە و بژێوی ژیانی خەڵک چۆنە ئەو لە وتارەكەیدا نەبای دیبوو نەبۆران.
لەهەمووشی سەیرتر ئەو بەدڵنیاییەوە ئەوەشی دەزانی كە ئەو ئازادییەی لەسنووری سەوز هەیە بەخەویش لەزەرد نەبینراوە، كە هەموو كەس ئازادەچی دەڵێت؟ و چۆن رەخنەدەگرێت ئاساییە.
دەشزانێت كەڕۆژنامەنووسان، نووسەر و ئەدیبان هەموویان خۆیان و قەڵەمەكانیشیان ئازادن چی ئەڵێن و چی دەنووسن ، ئەو ئەوەش دەزانێت كە تەنها یەكێیتییە و تیمی یەكێتییە لەحكومەت دەیانەوێت حكومەتێكی دامەزراوە و شەفاف داپەروەر بێت، حكومەتێك بێت بۆ هەموو خەڵك و حكومەتی خزمەتگوزار بێت.
جێگرەكەی سەرۆكی پارتی باش ئەوەشی دەزانی كە بۆ حكومەتی تازە پێك نایەت و بەبێ یەكێتیش حكومەت دروست نابێت دەشزانی یەكێتی بەم جۆرە حوكمڕانیە رازی نییە و تانەبێتە حوكمەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەر و بێ جیاكاری مەحاڵە ئەم حكومەتە نوێیە پێكبهێنرێت ، من زۆر لەوەش دڵنیام كە ئەشیزانی كێ لەخەمی خەڵكدایە و كێ هەوڵی زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی داوە زۆر باش دەزانێت؟ ئەوانە هەموی یەكێتیی وسەرۆک بافڵە هەر بۆیە ناشهێڵێت حكومەت پێكبهێنرێت و كابینەی نوێ تەشكیل بێت تائەم ڕێڕەوە خوارەی حوكمڕانیە راست نەكرێتەوە و ببێتە حكومەتی خزمەتگوزار بۆخەڵك

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە