.
04:15 PM - 04/11/2025
بە پاڵپشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی زەوی بەسەر 832 مامۆستای ناسودمەندی زانکۆدا دابەشکرد.
د. یۆهان عوسمان، بهڕێوهبهری راگهیاندنی زانكۆی سلێمانی رایگهیاند، 833 پارچەزەوی بە تیروپشک بەسەر مامۆستایانی زانکۆی سلێمانیدا دابەشدەكرا، کە سەرجەمیان هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران.
وتیشی، پرۆسەکە بە هاوکاریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت و زەوییەکانیش، زەویی زانکۆی سلێمانین و وەک پاداشت بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانیان، پێیاندەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە