کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشداری لەئەنجامدانی چاوپێكەوتن و وەرگرتنی وتە لەبەندكراوان دەدرێت

.

08:11 PM - 29/10/2025

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاگاداری گشتی میدیا بینراو، بیستراو، پۆرتاڵ رایەڵە ئەلیكترۆنییەكانیان دەكاتەوە، خۆیان بەدوور بگرن لەگفتوگۆكردن و وەرگرتنی وتە لەكەسانی بەندكراو، چونكە ئەم كارە سەپێچی روون و ئاشكرای یاسا و رێنماییەكانە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەپێی یاسا رێگری دەكرێت لەئەوەی سزادراو چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی ئەنجام بدات، هەروەها بردنە ژوورەوەی ئامێری پەیوەندیكردن و هەموو جۆرە ئامێرێكی تۆماركردنی دەنگ و ڤیدیۆ و ناردنی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن و بڵاوكردنەوەی.

تەئكیدیشیكردەوە، لەوەی ئەم هەڵسوكەوتە نابەرپرسانە لەلایەن هەر دەزگایەكی میدیاییەوە ئەنجام بدرێت دووچاری لێپرسینەوە دەبێت و رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە