.
09:48 AM - 15/09/2025
شەوی رابردوو،كۆبونەوەیەكی گرنگ و فراوان لە نێوان سێ وەزیری كورد لە حكومەتی عیراق و لێپرسراوێكی باڵا لە ناو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لەگەڵ وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كردو ، بڕیاردرا لە چەند رۆژی داهاتوود، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە و نەوتەكە تەسلیمی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت.
لەوباریەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە گەلی كوردستانی راگەیاند،مۆڵەتی حكومەتی هەرێم بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان لە پێناو دەستپێكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی كۆتاییهاتووە، بەپێی زانیاریەكانی ئەو سەرچاوەیە،حكومەتی هەرێم بە كۆمپانیا نەوتییەكانی راگەیاندووە بڕی ئێستای نەوتی بەرهەمهێنراو تەسلیمی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات، بە گلدانەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم، بەو مەرجەی حكومەتی عیراق گرفت بۆ داهاتی نانەوتی دروست نەكات و راستەوخۆ لە مووچەی مانگی حەوتەوە، تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە،وەفدی هەرێم رەزامەندی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بە لێپرسراوانی كورد لە بەغدا گەیاندوە بۆ تەسلیمكردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عیراق، كە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیشی لەسەرە.ئەوسەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە،حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریداوە رێبوار هادی كە سەرۆكی لیژنەی یاساییە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت، سەبارەت بە دەركردنی روونكردنەوەیەك لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە تایبەت بە داهاتە نانەوتییەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە