.
12:25 PM - 13/09/2025
رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئامارەكانی تایبەت بە نەخۆشی كۆلێرا بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، لەساڵی 2024دا مردن بەو نەخۆشیە لەسەدا 50 زیادیكردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵی 2024 بەراورد بەساڵی 2023 رێژەی مردن بەهۆی كۆلێراوە لەسەدا 50 زیادیكردووە، هەروەها لەساڵی 2024دا 60 وڵات توشبووی كۆلێرایان تۆماركردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە لەساڵی 2023دا 45 وڵات نەخۆشیەكەی تێدا تۆماركراوە، بەپێی ڕاپۆرتەكەش، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا لە ئەفریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا چڕبووەتەوە.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا بەهۆی جەنگ و ململانێ، گۆڕانی كەشوهەوا، ئاوارەبوون و پیسبوونی سەرچاوەكانی ئاو زیادیكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە