کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكە چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێت

.

12:42 PM - 13/09/2025

ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكە چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێت 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە بڕگەی یەكەم  دەنگدانە لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای ژمارە ژمارە یەكی ساڵی 2024  كە تایبەتە بە دەسەڵاتی كۆنتڕۆڵی ناوەكی و تیشكدەیی و كیمیایی و بایۆلۆجی. (لیژنەی تەندروستی و ژینگە) (دوو مادە).

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای رێكخستنی وزەی نوێبوونەوە، (لیژنەی كارەبا و وزە).
بڕگەكانی تری كۆبوونەوەكە بەم جۆرە دەبێت ،
بڕگەی سێیەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای تەندروستی دەروونی (لیژنەی تەندروستی و ژینگە، لیژنەی یاسایی)، (41 مادە).

بڕگەی چوارەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی پاراستن و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی نێوان وڵاتی عیراق و سعودییە. (لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لیژنەی وەبەرهێنان و پەرەپێدان). (دوو مادە).

بڕگەی پێنجەم:  دەنگدان لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای ژمارە پێنجی ساڵی 2009 كە تایبەتە بەو كەسانەی بەهۆی رژێمی پێشووەوە كەم ئەندام بوون. (لیژنەی قوربانیان و شەهیدان، لیژنەی یاسایی)، (شەش مادە).

بڕگەی شەشەم: دەنگدان لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای ژمارە (20)ی ساڵی 1998 كە تایبەتە بە وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ كارگە تایبەتەكان. (لیژنەی وەبەرهێنان و پەرەپێدان)، (نۆ مادە).

بڕگەی حەوتەم: دەنگدان لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2018 كە تایبەتە بە ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی. (لیژنەی یاسایی)،(14 مادە).

بڕگەی هەشتەم: دەنگدان لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای ژمارە (44)ی ساڵی 2013 كە تایبەتە یاسای بەرگری مەدەنی. (لیژنەی ئاسایش و بەرگری)،(نۆ مادە).

بڕگەی نۆیەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری سێیەمی پڕۆژە یاسای ژمارە (23)ی ساڵی 2008 كە تایبەتە بە خزمەتگوزارییە زانكۆییەكان. (لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، (حەوت مادە).

بڕگەی دەیەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری دووەمی پڕۆژە یاسای ژمارە (28)ی ساڵی 2009 كە تایبەتە بە سندوقی قەرزە كشتوكاڵییەكان. (لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و ئەهوارەكان، لیژنەی دارایی)، (چوار مادە).

بڕگەی یانزەیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پڕۆژە یاسای ژمارە (55)ی ساڵی 2017 كە تایبەتە بە چاودێری داهاتە فیدڕاڵییەكان.(لیژنەی دارایی).

بڕگەی دوانزەیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای كۆلێژی فڕۆكەوانی جەنگی. (لیژنەی ئاسایش و بەرگری).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە