کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن نزیكەی 800 كاندیدی دورخستووەتەوە

.

03:11 PM - 09/09/2025

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەردەوامە لە وردبینیكردنی ناوی كاندیدەكان و رایگەیاند، تائێستا 786 كاندید بە هۆكاری جیاجیا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخراونەتەوە و هۆكاری دوورخستنەوەی زۆرینەیان تاوان و گەندەڵی و لێپرسینەوەی دادپەروەری بووە، كە ژمارەیان 370 كاندیدە.

لەبارەی ژمارەی ئەو كاندیدانەی كە بۆ كێبڕكێی هەڵبژاردنەكەدا ماون، كۆمسیۆن ئاشكرای كرد، ئێستا حەوت هەزار و 709 كاندید ماونەتەوە و 46 تانەی كاندیدەكانیش لەبەردەست كۆمسیۆندان و كاریان لەسەر دەكرێت.

بڕیارە رۆژی 11ی11ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و بەپێی رێنماییەكانی كۆمیسیۆن، دەبێت 30 رۆژ پێش لە هەڵبژاردن ناوی كاندیدەكان پەسەند كرابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە