کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وێستگەیەكی مۆبایلی 132 كەیڤی لەئیدارەی ڕاپەرین دەكەوێتە كار

.

10:04 AM - 09/09/2025

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، پرۆژەی وێستگەیەكی مۆبایلی 132 كەیڤی بە تێچووی زیاتر لە دوو ملیار و نیو دینار جێبەجێكرا و چاوەڕوانیش دەكرێت، گرفتی بارقورسی و كێشەی دابەشكردنی كارەبا لەو ناوچەیە چارەسەر بكات.

جێی ئاماژەیە بەهۆی فراوانبوونی قەزای حاجیاوا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، ماوەیەكە گرفتی دابەشكرنی كارەبای نیشتیمانی دروست بووە، هەر بۆیە حكومەتی خۆجێی ڕاپەڕین پرۆژەی نوێی وێستگەی كارەبای لە لەقەزای حاجیاوا جێبەجێكرد و بڕیاریشە، لە داهاتوویەكی نزیكدا پرۆژەكە بكەوێتە كار و سوود بە دانیشتووانی ناوچەكە بگەیەنێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە