.
02:04 PM - 05/09/2025
ژمارەی كوژراوان لە كەرتی غەززە بە هۆی بۆردومانەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلەوە بۆ 87 كەس بەرزبۆوە، بەمەش ژمارەی كوژراوان لە سەرەتای شەڕەكەوە تائێستا 64 هەزار و 231 كەسی تێپەڕاند.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەلەستین وافا بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بە مووشەك ماڵێكیان لە شاری غەززە بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و دەیان كەسی تریش برینداربوون و چەند كەسێكی تریش لە ژێر داروپەردوودا بێسەروشوێنن.
هەروەها لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون و خێمەی ئاوارەكان لە شاری غەززە، 14 كەس كوژراون كە پێنجیان منداڵن. هاوكات بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكانی فەڵەستین، ژمارەی كوژراوان لە كەرتی غەززە لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023 تائێستا بۆ 64 هەزار و 231 كەس بەرزبووەتەوە كە زۆرینەیان منداڵ و ژنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە