.
11:10 AM - 05/09/2025
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما روو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن و ئێواره‌ی شه‌ممه‌ش، ئه‌گه‌ری تۆزێكی سوك هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەروەها دەڵێت، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی تۆزێكی سوك له كاته‌كانی شه‌ودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی تۆزێكی سوك له كاته‌كانی شه‌ودا، خێرای با مام ناوه‌ند له‌نێوان 15-25 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو بۆ سبه‌ی شه‌ممه؛
هه‌ولێر : 39 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 37 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 38 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 41 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 38 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 38 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 37 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 27 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 41 پله‌ی سیلیزی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە