کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕفعەت عەبدوڵا: بۆ بردنەوەی ئایندە یەکێتی، بەردەوام نوێ دەبێتەوە

.

04:47 PM - 04/09/2025

ڕفعەت عەبدوڵا: بۆ بردنەوەی ئایندە یەکێتی، بەردەوام نوێ دەبێتەوە

"ناهێڵێن سەقامگیری سلێمانی و خەڵکەکەی بکەوێتە مەترسییەوە"

  ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی قەزای بازیانی کردوو لەگەڵ لێپرسراوی بازنەو کۆمیتەو بنکەکانی ئەو سنوورە کۆبوەوە و ڕۆشنایی خستەسەر خۆسازدان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی هەڵبژاردن, هەتا بانگەشەیەکی سەردەمی و تەندروست بەڕێوەببەن و ببنە بەشێکی کاریگەرو گرنگ لەسەر خستنی (ی.ن.ک).

پەیوەیست بەڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی، جێگری سەرۆک، باسی لەوەکرد بەهیچ جۆرێک رێگە بەکار نایاسایی و تێکدەرانە نادرێت و لەوبارەیەوە وتی:"بەجێبەجێکردنی یاساو چەسپاندنی، ناهێڵێن سەقامگیری سلێمانی و خەڵکەکەی بکەوێتە مەترسییەوە".

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو، بەنوێکردنەوەی دامەزراوە حزبیەکان و گۆڕانکارییە ڕێکخراوەیی و ئۆرگانیەکان، ڕفعەت عەبدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لەجیهانێکی گۆڕدراو و پڕ گۆڕانکاری خێراو فرە ڕەھەندی سیاسەتدا، حزبی سیاسی زیندوو پێویستە بەردەوام خۆی نوێ بکاتەوەو هاوتەریب لەگەڵ دۆخە نوێیەکاندا بڕوات، وتیشی: "بۆ بردنەوەی ئایندە یەکێتی، بەردەوام نوێ دەبێتەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە