.
01:59 PM - 05/09/2025
ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا ئامادەی خۆی بۆ كۆبوونەوەیەكی ئاست بەرز لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە مۆسكۆ راگەیاند.
سەرۆكی روسیا لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندێكە رایگەیاند، ئامادەیە چاوی بە زیلێنسكی بكەوێت و باشترین شوێنیش بۆ ئەم كۆبوونەوە ئاست بەرزە مۆسكۆی پایتەختە. تەئكیدیشی كردەوە لەوەی، روسیا ئامادەیە گەرەنتی ئەمنی پێشكەش بە زیلێنسكی و كیێڤ بكات ئەگەر بڕیار بدەن بێنە پایتەختی روسیا.
هەروەها ڤلادیمێر پوتین بانگهێشتنامەكانی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەو شوێنانەی كیێڤ پێشنیاری كردووە بە زیادەڕەوی زانی و رایگەیاند، ئەگەر كیێڤ شوێنی كۆبوونەوەكان دیاریبكات و پێیان بڵێت دەبێت لەو شوێنە كۆببنەوە ئەوا روسیا بە زیادەڕەوی دەزانێت و پابەندیان نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە