کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: یەکێک لەو کەسانەی کە تەقەی لە هێمن مامەند کردبوو دەستگیرکرا و دوو تۆمەتباری تری رووداوەکەش بەرەو هەولێر هەڵاتوون

.

04:24 PM - 04/09/2025

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) دەستگیرکر و دەستنیشان بکەن.

شەوی ٢٠٢٥/٩/٢ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ( هێمن مامەند ) لەگەرەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕ سوار کە دانیشتووی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی ( ش،ر،م،س ) و ( س،ه،ر،م ) درایە بەر دەستڕێژی گولە و بە دوو فیشەک بریندارکرا.

 

لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی ( ٣١/٤٠٦ )لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکە دەرچووە و بەپێی  بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون و  دوو تۆمەتباری دیکە لەئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون.

 

لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کۆی پیلانەکەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێکی ڕێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ( هێمن مامەند ) بووە.

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەداهاتوودا ووردەکاری پیلانەکە و زانیاری لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە