کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیوا ئەحمەد لەتیف : دەرکەوت لە روداوەکەی کۆلیژی سەربازی کەس کەمتەرخەم نەبووە

.

10:21 PM - 02/09/2025

 

لیوا ئەحمەد لەتیف : دەرکەوت لە روداوەکەی کۆلیژی سەربازی کەس کەمتەرخەم نەبووە

لیوا ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی 70 رایگەیاند : ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٩/٢  لە کاتی مەشقی ئاسایی خولی ٨٩ ی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و بەپێی پرۆگرامی خوێندنی خولەکە ،گوللەR P G  یەک تەقیەوەو بووە هۆی شەهیدبوونی خوێندکارێک و برینداربوونی سێ کەسی تر  ،هەر دوای رووداوەکە وەفدێکی باڵای وەزارەتی بەرگری عیراق گەیشتنە شاری سلێمانی و دەرکەوت کە لەم تەقینەوەیەدا کەمتەرخەمی لە کەسەوە نەبووە.

هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادەی شەهید و وەزارەتی بەرگری عیراق و کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان رادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە