.
09:38 PM - 02/09/2025
ئاسۆ مامەند: بێ جیاوازی لە كەركوك خزمەتی تەواوی لایەنەكان دەكەین
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی رایگەیاند، ئەو نادادپەروەرییەی پێشتر لە كەركوك بەرامبەر بە كورد و توركمانەكان و بەشێك لە نەتەوەی عەرەبیش لەلایەن پارێزگارێكی بەوەكالەتەوە ئەنجامدەدرا، ئێستا كۆتایی پێهاتووە و لەسەر دەستی یەكێتی و پارێزگارە كوردەكە، خزمەتی سەرجەم كەركوكییەكان بێ جیاوازی دەكرێت.
ئاسۆ مامەند، راشیگەیاند، هەرچەندە لە رابردوودا بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد و لەناو كوردیشدا بۆ یەكێتی، بەهۆی دەستوەردانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانەوە ئاسان نەبوو، بەڵام ئێستا كە تەنها ساڵێكە پۆستی پارێزگاری كەركوك لای یەكێتییە، هەموو خەڵك شاهیدی ئەوە دەدەن كە بەبێ جیاوازی خزمەتی شارەكەی كردووە. ئەوەشی خستەڕوو: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال و چەپكە گوڵەكە، لەڕێگەی پارێزگارەكەیەوە خزمەت بە سەرجەم پێكهاتەكان دەكات، ئەو كەسانەشی ئێستا كە نزیك دەبینەوە لە هەڵبژاردن دروشمی رەنگاورەنگ بۆ كەركوك بەرزدەكەنەوە، ناتوانن كەركوكییەكان لەخشتەبەرن، بۆیە كەناڵە میدیاییەكان دەتوانن راپرسییەك لەناو خەڵكی شاری كەركوكدا بكەن، بۆ ئەوەی بە داتا بۆیان دەربكەوێت كە تاچەند لە سیاسەتی یەكێتی و خزمەتگوزاری پارێزگارەكەی رازین
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە