.
11:04 AM - 02/09/2025
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشكرایكرد، تاران ئامادەیە بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 3.67٪ كەمبكاتەوە، ئەوەش بەمەرجێك ئەگەر بگەن بە رێككەوتنێك كە مافی ئێران بۆ پیتاندنی ناوخۆیی تێیدا پارێزراوبێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتانی ترۆیكای ئەوروپی كە چەند رۆژی رابردوو نەتەوە یەكگرتووەكانیان ئاگاداركردەوە لەوەی بەنیازن لە كۆتایی مانگی ئەیلول مافی خۆیان بۆ سەپاندنەوەی سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەكاربهێنن ئەگەر بێت ئێران سێ مەرج جێبەجێ نەكات، ئەوانیش: گەڕانەوەی پشكنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بۆردوومانكردنی شوێنە ئەتۆمییەكان، تەسلیمكردنی وردەكاریی شوێنی 400 كیلۆگرامی یۆرانیۆمی پیتێنراوی زۆر، وە دەستپێكردنەوەی كردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە داهاتووی بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
بەقایی لەبەرامبەر هەڵوێستی ئەو وڵاتانە ئاماژەی بەوەكرد، نیشانەی ئەوەیە ئەوان جدی نین و نیازپاكییان نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە