.
09:25 PM - 02/09/2025
ئەردۆگان: ئەوەی هەوڵی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی بدات باجەكەی دەدات
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دوای سەردانەكەی بۆ چین، لە رێگەی گەڕانەوەی بۆ توركیا لە نێو فڕۆكە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووساندا و وتی، هەر كەسێك هەوڵی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت خۆی بۆ باجەكەشی ئامادە بكات.
سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ كورد، ئەردۆگان ئاماژەی بەوەدا، كورد و تورك بران، گرنگ نییە لە كوێدا دەژین، كەس ناتوانێت لە یەكتریان جیا بكاتەوە.
ئەردۆگان تەئكیدی كردەوە، كۆمسیۆنی پشتیوانیی نیشتمانی و برایەتی و دیموكراسی كە لە پەرلەمانی توركیا پێكهێندراوە و بەردەوامە لە كارەكانی، بۆیە بڕوای وایە، دواجار كێشەیەكی 40 ساڵە لە توركیا كۆتایی پێدێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە