کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە توندی ئیدانەی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەکەین، هەر مەرامێکیش بۆ تیرۆکردنی، پیلانێکی ترسنۆکانەی شکستخواردوە

.

10:30 PM - 02/09/2025

بە توندی ئیدانەی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەکەین ،  هەر مەرامێکیش بۆ تیرۆکردنی ، پیلانێکی ترسنۆکانەی شکستخواردوەو بە هەمووشێوەیەک رەتیدەکەینەوە .

 

وێڕای ئەوەی هیوای زووچاکبوونەوە بۆ هاوپیشەو رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەخوازین ، داوا دەکەین لە دەزگا ئەمنییەکان  لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم رووداوە بکەن و ئەنجامدەری ئاشکرابکەن و رووبەڕووی یاسای بکەنەوە .

 

دڵنیاشین لە تواناو هەوڵی دەزگا ئەمنییە پەیوەندی دارەکان ، وەک هەمیشە چۆن لە دۆزینەوەی تاوانباران سەلماندویانە سلێمانی شارێکی ئارامە بۆ رۆژنامەنووسان و ئەهلی قەڵەم و خەڵکە خۆشەویستەکەمان ، لەم

کەیسەشدا سەرکەوتوودەبن لە دۆزینەوەی بکەرانی .

 

دووپاتیشی دەکەینەوە ، راگەیاندنی یەکێتی وەک هەمیشە پەرۆش و دەربەستی رەخساندنی زیاتری ئازادی رادەربڕین و ژینگەیەکی لەبارە بۆ کاری میدیایی لە وڵاتەکەماندا .

 

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە