کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی: داوامان كردووە یاسای حەشدی شەعبی دوابخرێت بۆ دوای هەڵبژاردن

.

10:21 AM - 03/09/2025


قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، پێشنیاری دواخستنی دەنگدانیان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی  كردووە بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو.قاسم ئەعرەجی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسی حەشدی شەعبی  رایگەیاند،داوایان كردووە یاساكە بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوابخرێت، باسی لەوەشكرد،حكومەت رێگە بە هیچ لایەنێك نادات، بە دۆستانە یان بە شێوەیەكی تر، پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی بكات، تەئكیدیشی كردەوە لەوەی ئەو هێزە نوێنەرایەتی بەشێكی گەورەی دەزگای ئاسایشی عیراق دەكات.

پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە 18 مادە پێكهاتووە، 25ی شوباتی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق پەسندی كرد و ئەنجوومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كردووە و تەنیا دەنگدانی ماوە.پرۆژەیاساكە ئەگەر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بدرێت، رێگە بە حەشدی شەعبی دەدات، ئەكادیمیای سەربازی تایبەت بەخۆی هەبێت و بتوانێت ئەفسەر لەوێ پێبگەیەنێت، ئەمە لەگەڵ دەستكردنەوەی بۆ ئەنجامدانی كاری بازرگانی و دۆزینەوەی سەرچاوەی داهات بۆخۆی. بە جۆرێك حەشدی شەعبی  هاوشێوەی سوپای عیراقی لێدێت و لە هەندێ ڕووەوە لەو بەهێزتریش دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە