.
01:30 PM - 04/09/2025
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی، باسی لە هەوڵەكانی كرد، بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆكرانیا و وتی: بەم نزیكانە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا و ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆدەكەمەوە و دیدارێكیان بۆ ڕێكدەخەم تا بگەنە ڕێكەوتن و جەنگ بوەستێنن.
هاوكات ترەمپ باسی لەوەش كرد، گەر پێویست بكات خۆیشی لە دیدارەكەدا بەشدار دەبێت و كار بۆ ڕێكەوتن دەكات، دووپاتیشكیردەوە، بۆ ئەو گرنگ ئەوەیە كە جەنگ بوەستێت.پێشتریش سەرۆكی ڕوسیا باسی لەوەكرد، گەر زیلینسكی ئاشتی دەوێت با بێتە مۆسكۆ و كۆبێتەوە لەگەڵیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە