کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی هەرێم و بەغدا گفتوگۆ لەسەر پرسی داهات دەكەن

.

01:25 PM - 04/09/2025


لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ ڕێكەوتن لەسەر پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و تەسلیمكردنی داهات، وەفدی هەرێمی  كوردستان و بەغدا لە كۆبوونەوەدان و بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە  وەزیری سامانە سروشتیەكان و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری كۆمپانیا نەوتیەكان لە وەفدی هەرێم بەشداربن و باس لە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم و نوێترین پێشنیار و داواكاری كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنای نەوتی هەرێم دەكرێت.

هاوكات داهاتی ناوخۆی هەرێم بابەتێكی تری گفتوگۆكانە، كە بەغدا داوای سەدا 100ی باج و گومركی هەرێم دەكات، بەو مەرجەی دواتر سەدا 50ی بگەڕێنێتەوە. هاوكات بەغدا جگە لە باج و گومرك، داوای سەدا 100ی داهاتی پێنج وەزارەتی تری كردووە و بڕیاریشە كۆبوونەوەكان لەسەر ئەو بابەتە بەردەوام بن و گەر نەشگەنە ڕێكەوتن، دواتر بابەتەكە بۆ ئەنجومەنی شورا و دواتریش دادگای فیدراڵ بەرز بكرێتەوە. 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە