.
01:40 PM - 04/09/2025
لە سلێمانی میکسەرێکی چیمەنتۆ خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە کێشاوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: بههۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان میکسەرێکی چیمەنتۆ و ئۆتۆمبێلێکی دیكه لە ژێر یەکتربڕی باخی بەختیاری سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستداوه و دوو كهسی دیكهش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە: بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە