.
09:02 PM - 04/09/2025
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانی وەزارەتەكەی رەتدەكاتەوە.
د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، ڕایگەیاند، ئەو هەواڵەی كە بڵاوبووەتەوە و گوایە هەموو گرێبەستەكانی خوێندنی باڵا كە بڕوانامەی دكتۆرا یان ماستەریان نەبێت گرێبەستەكەیان هەڵدەوەشێندرێنەوە، دوورە لە ڕاستییەوە، وتیشی، هیچ گرێبەستێكی خوێندنی باڵا هەڵناوەشێتەوە و بەردەوام دەبن لە ئەركی خۆیان.
هاوكات، هیوا سەمەد، نوێنەری گرێبەستەكانی خوێندنی باڵا، ڕایگەیاند، بەدواداچوونم كردووە و هیچ كەسێك لانەبراوە و گرێبەستی كەسیش هەڵناوەشێندرێتەوە.
جێی ئاماژەیە، مامۆستایانی گرێبەست لە خوێندنی باڵا ژمارەیان نزیكەی چوار هەزار كەسە و لە تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە لە وانەبێژییەوە كراونەتە گرێبەست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە