کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆن: هەڵبژاردن لە 8 هەزار بنكە و 39 هەزار وێستگەی دەنگدان دەكرێت

.

08:48 PM - 04/09/2025

كۆمیسیۆن: هەڵبژاردن لە 8 هەزار بنكە و 39 هەزار وێستگەی دەنگدان دەكرێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە 8 هەزار بنكە و 39 هەزار وێستگەی دەنگدان دەكرێت.

ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ژمارەی كۆتایی بنكە و وێستگەكانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند كرد و هەڵبژاردنەكە لە زیاتر لە 8 هەزار بنكەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، راگەیاند، ژمارەی بنكەكانی دەنگدانی پەسەندكراو 8,703 بنكەن و كۆی ژمارەی وێستگەكانی دەنگدانیش 39,285 وێستگەیە. وتیشی، لە هەر وێستگەیەكی دەنگدان 550 دەنگدەر دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوەش بە ئامانجی رێكخستن و ئاسانكردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ دەنگدەران. كۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی تۆماركراو لە تۆماری گشتیی دەنگداندا 20,063,773 كەسە.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ 329 كورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكرێت، نزیكەی 29 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و زیاتر لە 21 ملیۆن كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە و دەتوانن دەنگ بدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە