.
10:25 AM - 04/09/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ)، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند؛ لە یادی لەدایکبونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لە نێوان هەمواندا تاوەکو پێکەوە کاربکەین لەپێناو سەقامگیری و پێشخستنی وڵاتەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە