.
02:04 PM - 02/09/2025
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم كە پێكدێن لە نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا نەوتییەكان، سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ كۆببنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەمەبەستی تاوتوێكردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، وەفدی تەكنیكی حكومەتی هەرێم كە پێكدێن لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی سەدانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق و دیوانی چاودێری دارایی و ژوری یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆببنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە